تورکیا 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئیندۆنیزیا دەفرۆشێت

بەپێی گرێبەستێک بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار کۆمپانیای ئێرۆ سپەیەس-ی تورکی 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی ئیندۆنیزیا کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای ئێرۆ سپەیەس-ی تورکی 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی وەزارەتی بەرگری ئیندۆنیزیا کرد، کە پێشتر بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار رێکەوتبوون لەسەری.

ئەم هەوڵەی ئیندۆنیزیا لە چێوەی هەوڵەکانییەتی بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی و توانا سەربازییەکانی بە چەکی نوێ و پێشکەوتوو بەهێزبکات.

مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵیش، پڕۆبۆ سوبیانتۆ وەزیری بەرگری ئیندۆنیزیا گرێبەستێکی 800 ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی 12 فڕۆکەی شەڕکەر لە جۆری موراژ 5-2000، واژوو کرد بەڵام رووبەڕووی رەخنەی توندبووەوە بەو پێیەی کە مۆدێلی فڕۆکەکان کۆن بوون.

دواتر و لە مانگی شوبات 42 فڕۆکی شەڕکەری ڕافایەڵی بە بەها 8.1 ملیار دۆلارکڕی و پارەکەش بە چەند قۆناغێک لە ماوەی چەند ساڵێکدا خەرج دەکرێت.

بەپێ داتاکانی حکومەت بۆ ساڵی 2023، وەزارەتی بەرگری زۆرترین بڕی بودجەی بۆ تەرخانکراوە لە بودجەی گشتی وڵاتەکەدا و بڕەکەی 8.89 ملیار دۆلارە.

دواین گرێبەستیش بۆ کڕینی درۆنە تورکیەکان لە مانگی شوباتی ئەمساڵ واژۆکراوە و وا پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 32 مانگدا رادەست بکرێن.

ئەمانە لە کاتێکدان لە مانگی تەمموزی رابردوو، جۆکۆ ویدۆدۆ، سەرۆکی ئیندۆنیزیا هۆشداریدا بە کابینەکەی بۆ پاراستنی بودجەیەکی “تەندروست” و کەمکردنەوەی خەرجییەکان تا لە قەیرانە دارایی و جیهانییەکان بەدووربن، لە نێوشیاندا تیشکی خستە سەر خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگری.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share