ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆدەبێتەوە

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی عێراق ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ سیشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێگەی X بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاتژمێری 6:00ی ئێوارە بە کاتی بەغداد لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆدەبێتەوە.

عەباس کازم عەبید نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق هۆشاداری لەبارەی فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان لەناوچەکە داوە و عێراق هەر جۆرە ئاڵۆزی و هێرش و پەلامارێک لەناو خاکەکەی رەتدەکاتەوە و وتوشیەتی، “نامانەوێت عێراق بکرێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.”

ئەمەش لە کاتێکدایە نوێنەری چەندین وڵات لە ئەنجومەنەکە هێرشەکەی ئەم دواییە ئەمریکای بۆ سەر خاکی عێراق ئیدانە کردووە.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

لە سلێمانی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ لە ساڵی پار زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share