لە سنوورەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپا 62 سوری دەستگیركران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، 62 سوری لە سنووری نێوان هێزەکانی ‏پێشمەرگە و سوپادا دەستگیرکراون، کە ویستوویانە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان ‏بگەیەننە هەرێم.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەو 62 کەسە بە نایاسایی ‏سنوورەکانیان تێپەڕاندووە و ئێستا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی یاساییان بەرامبەر ‏دەکرێت.‏

بەهۆی ئەوەی دەروازەی سنووریی پێشخابوور داخراوە و ڕێگە نادرێت بەشێوەی فەرمی ‏بێنە باشووری كوردستان، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە ڕۆژئاواوە خۆیان ‏بگەیەننە هەرێمی کوردستان، بەنافەرمی سنوورەکان تێدەپەڕێنن، بەڵام هەندێکجار لەلایەن ‏هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە دەستگیردەکرێن.‏

ماوەی مانگێکە تاکە سنووری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان داخراوە ‏و تەنها ڕێگا بەو کەسانە دەدرێت هاتوچۆبکەن، کە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا ‏کاردەکەن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە هۆی خراپی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکان لە پارێزگایەک راگیران

بە هۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای دیوانییە تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی راگرت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دیوانییە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share