بەغداد 125 ملیار دیناری بۆ هەرێم رەوانەکرد

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆتا بڕە پارەی جوتیارانی هەرێم کە 125 ملیار دینارە گەیشتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم و لەماوە چەند رۆژێدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکرد، بڕی پارەکە 125 ملیار و 852 ملیۆن و 997 هەزار دینارە و لەماوەی چەند رۆژێکدا رێکارە ئیدارییەکان تەواودەکەن و دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکەن.

بڕی ماوە کە کۆتا بڕە بەم شێوەیەیە:

سلێمانی ( 47٫642٫421٫000) چل و حەوت ملیارو شەش سەدو چل و دوو ملیۆن و چوارسەدو بیست و یەک هەزار دینارە.

هەولێر (44٫045٫043٫000) چل و چوار ملیار و چل و پێنج ملیۆن و چل و سێ هەزار دینارە.

دهۆک (34٫165٫533٫000) سی و چوار ملیار و سەدو شەست و پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و سێ هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای بەندکردن بۆ محەمەد کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچوو

پەرلەمانتارێکی عێراق سزای بەندکردنی بۆ دەرچوو. دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند، سزای بەندکردن بۆ محەمەد کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share