لە سلێمانی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ لە ساڵی پار زیاترە

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی، رێژەی باران بارینی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردووی تێپەڕاندووە و تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 40 ملیم باران باریوە.

ئەمڕۆ سێشەممە کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری بڵاوکردەوە، زۆرترین رێژەی باران لە پێنجوێن باریوە کە 69.5 ملیم بووە و کەمترینیش لە کفری بووە کە 1.2 ملیم بووە.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لە سلێمانی 301.8 ملیم بووە و زۆرترە لە رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو کە 301.7 ملیم بووە، زۆرترین رێژەی بارانبارین لەمساڵدا لە ناوچەی بەرزنجە بووە کە 720 ملیم باران باریووە و کەمترین رێژەش لە کفری بووە بە 107.5 ملیم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژی شۆفێرەکەی پەرلەمانى كوردستان دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی شۆفێرەکەی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “پاش ڕووداوی…
Total
0
Share