كەشناسیی هەرێم: سبەی نمە باران و بەفر بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بەیانیی سبەینێ ئەگەری دروستبوونی تەم و لە ناوچە جیاجیاكانیش ئەگەری نمەباران و بەفرێكی كەم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان لە کاتەکانی شەو و بەیانیی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شار و ناوچەكانیش بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 12 پلەى سیلیزى، سلێمانی 7، دهۆک 12، کەرکوک 12، هەڵەبجە 6، زاخۆ 12، گەرمیان 10، حاجی ئۆمەران -5 و سۆران 6 پلەى سیلیزى).

بابەتی پێشتر

داوادەكرێت پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

بابەتی دواتر

لە زاخۆ تۆمەتبارێك دوای هەشت رووداوی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share