بەغداد بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ساڵانی ڕابردوو دەربڕی.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقم كرد و لەگەڵ حەمید غەزی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوومەوە.
ئاشكرایكرد، ئامانجی سەردانەكە بە دواداچوون بووە بۆ ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەكو كۆتا ڕێكاری كارگێڕیی تایبەت بە خەرجكردنی شایستەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی 2014- 2015- 2016 بەپێی بڕگەی یەك خشتەی(ئەلف) هاوپێچ بە یاسای ئاسایشی خۆراك بۆ ئەوەی هیچ ڕێگرییەك بۆ ناردنی شایستە داراییەكان نەمێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لە سەر داواكەم دەربڕی كە ماوەی یەك مانگە لە بەدواداچوونی بەردەوامدام و هەموو هەوڵێكم دا شایستەی دارایی جوتیاران نەفەوتێت و خەرجبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان: ئێستا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە پڕۆژە و بەرنامە سیاسییەكانی نەوشیروان مستەفایە

بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەکاتی خۆیدا لەجیاتی ڕەتکردنەوە، پڕۆژە و بەرنامە سیاسیەکانی…
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: سەرۆککۆمار دەتوانێت متمانە لە سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە

راوێژکارێکی یاسایی ئاشکرایدەکات، سەرۆککۆماری عێراق دەتوانێت بە خستنەڕووی هۆیەک، متمانە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە. هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری یاسایی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان…
Total
0
Share