داوادەكرێت پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، داوای لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنەوە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داوایەكی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن و لیژنەی پارێزگاكان كردووە، تا پرۆژەی خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخەنە بەرنامەی كارەوە.

وتیشی، “لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتییەوە پێیانڕاگەیاندین كە بڕگەكە دەخەنە نزیكترین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

پێشتر خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاساكە كراوە، چرۆ حەمەشەریف روونیكردەوە، پێشتر بەهۆی هەندێك رێگری و دواتریش بەهۆی لابردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە یەكلاكردنەوە و دەنگدان بە پرۆژەیاساكە دواكەوت.

دەربارەی ئەوەی ئایا لە داهاتوودا جارێكی دیكە رێگری لێناكرێت، ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكرد، بەر لە دانیشتنەكە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن و هەوڵی كۆكردنەوەی پاڵپشتی بۆ تێپەڕاندنی دەدەن.

پرۆژەكە چاوەڕوان دەكرا لە مانگەكانی ئاب و ئەیلولی ساڵی رابردوودا یەكلابكرێتەوە، ئەوكات بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، دەنگدان و تێپەڕاندنی پرۆژەیاساكە “پێویستی بە رێکكەوتنی سیاسی هەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و بەغداد”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابه‌شكردنى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ى به‌غداد ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێكى دیكه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌نزینه‌كه‌ى ‏به‌غداد ده‌كه‌نه‌وه‌.‏ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی…
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،”زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات محەمەد،…
Total
0
Share