لەناو تونێلی پێشرەو ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تونێلی پێشڕەو ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت و بە ماوەیەکی کەم توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو تونێلی پێشڕەو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا قەمەرە، ئاگری گرت و توانرا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە بە زوویی کۆنتڕۆڵبکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “ئاگرەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، دوای کۆنتڕۆڵکردنیشی لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بەرزکەرەوە توانراوە ئۆتۆمبێلە سووتاوەکە ببرێتە دەرەوە”.

لە ئێستادا رێگەی تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە و هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: هیچ گرفتێک بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دروست نەبووە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، هیچ گرفتێک بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دروست نەبووە. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابینبکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خاوەنپێویستییە تایبەتەکانەوە ڕایگەیاند، ژیان و گوزەرانی خاوەنپێداویستیی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت…
Total
0
Share