مێردمنداڵێك بۆ بەدەستهێنانی كار ڕۆیشت و تەرمەكەی گەڕێندرایەوە

مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ لە هەولێرەوە بۆ بەدەستهێنانی كار دەیویست بچێتە ڕانیە، بەڵام بە ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، “له ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی ڕانیە – سلێمانی نزیک هیزۆپ پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا و بەو هۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوو، دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی سلێمانی كرا و لە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە ناوی ( ب . ن . م ) تەمەنی 15 ساڵ بووە، دانیشتووی هەولێرە و بەوتەی باوکیشی، “کوڕەکەی لە هەولێرەوە چووەتە کۆیە بەمەبەستی دۆزێنەوە کارێک، پاش ئەوەی لەوێ ئیشی دەستنەکەوتووە بەڕێکەوتووە بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە ئەو سنوورە لە هیزۆپ توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و بەو هۆیەشەوه گیانیلەدەستداوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین باسیلەوەشكردووە، “دوای ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتیمان بەهۆی نەبوونی هیچ ناسنامەیەک لە دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازدا لەکاتی بریندار بوونی و مردنی داوای لە کەسوکاری ناوبراو کرد سەردانی سلێمانی بکەن و ئەمەش بۆیە هۆی ئاشكرابوونی کەسوکارەکەی و گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ هەولێر”.

بابەتی پێشتر

باهۆز و لافاو و وشكبوونەوە.. 50 بەرپرسی نێودەوڵەتی داوای ئامادەكاریی خێرا بۆ گۆڕانی ئاووهەوا دەكەن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) عێراق دووه‌م یاریی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای به‌ ئێران دۆڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share