بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان: داهاتی ئاو لە بەنداوەكە بە بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو زیاترە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیادیكردووە و داهاتی ئاوی بەنداوەكە بە بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو زیاترە.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا دەستكراوە بە گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دوكان و ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەكەی گرتووەتەوە بەشێكی زۆری كانیاو و سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیادیكردووە.

وتیشی، “تا ئێستا 250 ملیمەتر لە دوكان بارانباریوە لە كاتێكدا پێویستمان بە 600 ملیمەتv باران هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كە ئێستا دەستكراوە بە كۆكردنەوەی ئاو لە بەنداوەكە داهاتی ئاو لە بەنداوەكە بە بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو زیاترە.

بابەتی پێشتر

رێوشوێنێكی نوێ دەگیرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەك بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share