رێوشوێنێكی نوێ دەگیرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هەنگاوەی بانكی ناوەندیی عێراق بەنیازە كاری لەسەر بكات كە بریتییە لە لابردنی سەكۆی ئەلیكترۆنی و بەستنەوەی بانكەكان بە تۆڕی دارایی جیهانییەوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سزادانی چەند بانكێك لەلایەن ئەمریكاوە كاریگەری لەسەر گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نابێت بەهای دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە نابینێت.

وتیشی، “لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكرێت كە سەكۆی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی دۆلار لاببرێت و لەبەرامبەردا بانكەكان بە تۆڕی دارایی جیهانییەوە ببەسترێنەوە كە ئەوەش كاری حەواڵە ئاسانتردەكات، چونكە پێشتر بازرگانان دۆلاریان لەكاتی خۆیدا بەدەست نەدەگەیشت.

بە بڕوای جەبار گۆران ئەو رێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت و بانكی ناوەندیی عێراق رۆڵی چاودێریكردنی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: سزا دواکەوتنی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل هەڵوەشایەوە

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، سزای دواکەوتنی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل هەڵوەشایەوە. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان…
Total
0
Share