تەندروستیی هەڵەبجە: نزیکەی 57 تۆن خوێی خۆراکی دەستی بەسەردا گیرا

بەڕیوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان دەستمان بەسەر نزیکەی 57تۆن خوێی خۆراکییدا گرتووە کە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبوون.

لە درێژەی هەوڵەکانیاندا، یەکەی پشکنینی خۆراکی مەرزی سەرتەک -پشتەی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات، “لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە ساغکردنەوەی خۆراکی هاوردەکراو، کارمەندانمان توانیان دەستبگرن بەسەر 56 تۆن و 700 کیلۆگرام خوێی خۆاکی کە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبوون”.

دەشڵێت، “لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان ڕێگە بەساغکردنەوەی خۆراکی ناتەندروست نادرێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمانبن لە بوونی هەر حاڵەتێکی لەوجۆرە یاخود هەبوونی کۆگایەکی نەشیاو کە خۆراکی ناتەندروست بڵاوبکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ لە هەرێم پشووی فەرمییە

بابەتی دواتر

وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەچنە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share