وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە گرنگیدان بە ئامانجە سەرەتاییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمریکا بەردەوامە لە گرنگیدان بە ئامانجە سەرەتاییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ و ململانێکان یان هەوڵەکان بۆ بنیاتنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا”.
بلینکن ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر گفتوگۆی کردووە لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و گەیشتن بە ئاگربەستێکی فراوانتر”.