بزوتنەوەی جیهاد کوژرانی سەرکردەیەکی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بزوتنەوەی جیهادی فەڵەستینی کوژرانی یەکێک لە گەورە سەرکردە سەربازییەکانی بزوتنەوەکەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بزوتنەوەکە ئاشکرایکردووە، “سەرایا قودس فەرماندەی گەورە خالید سەعید مەنسووری لەدەستدا، کە ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی و فەرماندەی ناوچەی باشوور بووە و لە هێرشێکی ئیسرائیلدا شەوی ڕابردوو لە شاری ڕەفەح گیانیلەدەستدا”.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، لەو هێرشەدا کە مەنسووری کردووەتە ئامانج 40 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕۆژی هەینیی ڕابردوو گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە ئیسرائیل شوێنی نیشتەجێبوونی تەیسیر جەعبەریی سەرکردەی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی لە ناوچەی باکوور کردووەتە ئامانج.

بەیانیی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 32 کوژراو کە شەشیان منداڵن، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش 215 بریندارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕێكی ئێران لەناو ماڵی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیركرا

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایانكرد، کارمەندێکی نووسینگەی وەزارەتی ‏بەرگریی ئیسرائیل دەستگیرکراوە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران.‏ ڕۆژنامەی “تایمز ئۆف…
زیاتر ببینە

ئەمریکا: کامپی هۆل بووەتە مەترسی بۆ ناوچەکە تەنها چارەسەریش گەڕاندنەوەیانە بۆ وڵاتەکانیان

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ کامپی هۆل نییە، تاکە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share