ئاژانسی وزەی ئەتۆم لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی ڕوسیەکان لە چێرنۆبڵ دەکات

دوای پێنج هەفتە لە کۆنترۆڵکردن و دواتر کشانەوەی لە وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکات کە باس لە ژەهراویبوونی ژمارەیەک لە سەربازانی ڕوسیا بە تیشکدانەوەی ناوچەکە دەکەن.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بلاویکردەوە، دوێنێ هەینی لەسەر ئەو پرسە ڕافایێل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو حکومەتی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەگای ئاژانسەکە لە ڤیەننا کۆبووەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، زۆرینەی هێزەکانی ڕوسیا لە ناوچەی چێرنۆبڵ ئەو شوێنەیان چۆڵکردووە بەرەو سنوورەکانی بیلاڕوسیا، سەربازی ڕوسی لەو ناوچەیە نەماوەتەوە جگە لە ژمارەیەکی کەمیان نەبێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، “سێ کاروانی سەربازانی ڕوسیا کە لە وێستگەی چێرنۆبڵ بوون بەرەو باکووری بیلاڕوسیا ڕۆیشتوون”.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئاژانسەکە کار دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتە ناوخۆییانەی باس لە ژەهراوی بوونی بەشێکی زۆر لەو سەربازانە دەکەن کە لە وێستگەکە بوون و تیشکدانەوەی وێستگەکە بە ئاستێکی بەرز ژەهراویکردوون.

ئاژانسەکە جەختیکردووەتەوە، شارەزایان و کەلوپەلی پێویست بۆ سەلامەتی ئەوانەی لە وێستگەی چێرنۆبڵ دەمێننەوە ڕەوانە دەکەن.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی ئۆکرانیا بۆ ڕەوانەکردنی نوێنەر و هاریکاری و پاڵپشتیکردنی وێستگەی چێرنۆبڵ و پارێزگاری لە مەترسییەکانی لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا.

لەلایەکی دیکەوە جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، گومانی وڵاتەکەی لەو ڕاپۆرتانە خستەڕوو کە باس لە ژەهراویبوونی سەربازانی ڕوسیا دەکەن.

باسی لەوەکرد، ئەو کشانەوە و جوڵەیەی بە سەربازانی ڕوسیا کراوە، بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ خۆڕێکخستنەوە و پەیوەندیی نییە بە ژەهراویبوونی سەربازەکانەوە.

بابەتی پێشتر

هەواڵێك بۆ ئەوانەی لە حكومەتی ناوەندی مووچە وەردەگرن

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ئیشبیلیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک تورکیای هەژاند

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئایدینی رۆژئاوای تورکیا تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەکدا روویدا و لانی کەم حەوت کەس کوژران و…
Total
0
Share