شارەزایانی بواری پزیشکی ئاشکرایدەکەن، وشکبوونەوەی پێست خورانی پێستی سەر دەکرێت نیشانەیەکی تووشبوون بن نە نەخۆشی شەکرە.
بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی هەوکردن و زیانگەیاندن بە ئەندام و شانەکانی جەستە و خوێنبەرەکان، بەمەش کێشە لە گواستنەوەی ئۆکسجین و خۆراکی پێویست بۆ قژ دروست دەبێت.
ئاشکراشیدەکەن، کاتێک مرۆڤ ئاستی شەکرەی بەرزدەبێتەوە سوڕی خوێن ناتوانێت چالاکبێت هەر بۆیە پێست وشکدەبێتەوە و دەخورێت زۆرجاریش پێست دووچاری هەوکردن دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکەن، رووتانەوەی قژ لەو کەسانەدا کە تووشی نەخۆشی شەکرەبوون زۆر بەرزترە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.