زانستی پزیشکی کاریگەریی چالاکیی دایک لەماوەی دووگیانیدا لەسەر کۆرپەلە ڕووندەکاتەوە

توێژەرانی زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویج ئاشکرایانکردووە، جووڵەی دایکێکی دووگیان لەماوەی دووگیانیدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چالاکیی سییەکانی منداڵ دەبێت لە داهاتوودا.

توێژەرانی نەرویجی توێژینەوەکانیان لەسەر تەندروستیی 814 منداڵ ئەنجامداون و ئەنجامەکانیان لە کۆنگرەی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ کۆئەندامی هەناسە خستوونەتەڕوو.

پزیشکان داوایان لەو دایکانە کردووە لەماوەی 18 بۆ 34 هەفتەی دووگیانیدا سەرجەم زانیارییەکانیان لەبارەی چالاکی و شێوازی ژیانی ڕۆژانەیان بخەنەبەردەست پزیشکەکانیان.

لەسەر بنەمای ئەو ماوەیەی دایکان چلاکییان تیدا ئەنجامداوە و وەرزشیان کردووە، ئەو دایکانە کراون بە سێ بەشەوە، “دایکانی زۆر چالاک، دایکانی مامناوەند و دایکانی کەمجووڵە”.

دواتر توێژینەوە لەسەر تەندروستیی سییەکانی منداڵەکان کراوە تا تەمەنی سێ مانگی، لەبارەی پێوانەی خێرایی، بڕی وەرگرتن و دانەوەی هەوای ناو سییەکان.

ئەنجامەكان دەریانخستووە لە 47 منداڵ کە چالاکیی سییەکانیان خراپ بووە 25یان ئەو منداڵانەن كە دایکەکان لەماوەی دووگیانیدا چالاکییان کەمبووە، لەبەرامبەردا تێکڕای ئەو منداڵانەی چالاکیی سییەکانیان لەئاستێکی بەرزدابووە ئەوانەن كە دایکەكانیان چالاکیی جەستەییان زۆربووە.

توێژینەوەکە دەریخستووە، زۆرینەی ئەو منداڵانەی بەهۆی کەمچالاکیی دایکانی دووگیانەوە تووشی سستی سییەکان دەبن ئەگەری زۆرە تووشی ڕەبۆ “تەنگەنەفەسی” ببن لە تەمەنی 10 ساڵییاندا.

بابەتی پێشتر

سێ یانەی گەورە چاویان بڕیوەتە گەوهەری نوێی ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ هەوڵ بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share