مامۆستایانی ناڕازیی هەولێر دەڵێن، “وەكو ئاگادارن بۆ ماوەی چوار مانگ دەبێت حكومەتی هەرێم، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە لە بەرامبەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێكی 700 هەزار خوێندكاردا، هەروەكو بەڵێنماندابوو كە ئێمە هەڵوێستی جدییمان دەبێت، هەر بۆیە سبەی یەكشەممە بایكۆتی سەرتاسەری لە سنووری هەولێر رادەگەیەنین”.
مامۆستایانی ناڕازیی هەولێر راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و هەڵوێستی خۆیان ئاشكراكردووە و دەڵێن، “وەكو ئاگادارن بۆ ماوەی چوار مانگ دەبێت حكومەتی هەرێم، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە و لەبەرامبەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێكی 700 هەزار قوتابی، هەروەكو بەڵێنماندا بوو كە ئێمە هەڵوێستی جدییمان دەبێت لە بەرامبەر بێ وەڵامی حكومەت”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی یەكشەممە بایكۆتی سەرتاسەری لە سنووری شاری هەولێر رادەگەیەنین تاوەكو حكومەتی هەرێم مووچەی ئەم مانگە دابەشدەكات و بۆ مانگەكانی دیكەش دابەشكردنی مووچە ئاساییدەكاتەوە.
مامۆستایانی ناڕازیی هەولێر، “داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەكات سبەی پێكەوە بە پابەندبوون بە بایكۆتی دەوام حكومەت ناچاربكرێت وەڵامی داواكاریی مامۆستایان بداتەوە”.