نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی خەڵاتی نێودەوڵەتی پێبەخشرا

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی

بۆ هەبوونی باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کۆنگرەی لوتکەی جیهانیی جەڵتەی مێشك لە بەغداد خەڵاتێك دە بەخشرێتە بەشی هەناویی مێشک و دەماری نەخۆشخانەی شار وەک باشترین و یەکەمین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک لەسەر ئاستی عێراق و زۆریی ئەو کەیسانەی تێیدا چارەسەردەکرێن.

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، رۆژی هەینیی داهاتوو لە کۆنگرەی جەڵتەی مێشک کە لەشاری بەغداد بەڕێوەدەچێت، خەڵاتی زێڕین بە نەخۆشخانەی شار دەبەخشرێت و خەڵاتەکە لەلایەن د. زانا عەبدولرەحمان، سەرۆکی بەشی هەناوی مێشک و دەمار لەنەخۆشخانەی شار وەردەگیرێت وەک باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی ديكە کردوومانە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ 22ی…
Total
0
Share