بەهۆی شەڕی یارییەكەی هەولێر و شوڕتە هەڕەشە لەسەر كوردانی سامەڕا دروستبووە

بەشێک لەو کوردانەی لە نزیک سامەڕا دەژین، لە نامەیەکدا لە ڕێگای تۆڕی میدیایی ‏ئێستاوە داوای هاوکاری دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن، شەوی ڕابردوو هەڕەشەیان لێکراوە ‏و پرسەكەش پەیوەندیی بە شەڕەكەی یاریی نێوان یانەكانی هەولێر و شوڕتەوە هەیە.‏

ئەو کوردانەی سامەڕا لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستایان ناردووە، دەڵێن، ‏‏”بەهۆی ئەو شەڕەی لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لەنێوان لایەنگرانی یانەكانی هەولێر و ‏شوڕتە ڕوویدا، هەڕەشەی کوشتن و شاربەدەرکردن لە زیاتر لە 200 کورد دەكرێت”.‏

نزیكەی دوو هەفتە پێش ئێستا لە قۆناغی 16ی جامی عێراق، هەردوو یانەی هەولێر و ‏شورتە لەسەر یاریگای فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی زیاتر لە 10 هەزار هاندەر، ‏ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، هەولێر بە لێدانی یەكلاكەرەوە گەیشتە قۆناغی هەشتی ‏پاڵەوانێتییەکە، بەڵام یارییەکە بە شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە تەواوبوو، کە یانەی شوڕتە ‏هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، هاندەرانی یانەی هەولێر قبوڵیان نەکردووە ئاڵای عێراق ‏لەنێو یاریگای هەولێردا بەرزبکەنەوە.‏

هەر ئەوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هەروەها سەرۆکی یانەی هەولێر ‏ڕەتیانکردەوە هۆکاری ئەو شەڕە بەهۆی ئاڵای عێراقەوە بووبێت.‏

ئەو کوردانە لە نامەکەدا دەڵێن، “ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە هەڕەشەی لێدان و دەرکردن و ‏کوشتنمان لێدەکرێت، بەهۆی ئەو گرژییەی لەنێوان ئەو دوو یانەیەدا ڕوویداوە”.‏

كوردەكان نەیانشاردەوە، كە هەڕەشەكان تەنانەت بە بەكارهێنانی چەكەوە دەكرێن، ‏كاردانەوەكەشیان بە تائیفی وەسفكردووە.‏

ئەو كوردانەی لە سامەڕا دەژین، لە هۆزی جاف-ن و نزیكەی 200 كەس دەبن، ڕژێمی ‏پێشوو ڕایگواستوون بۆ ئەو ناوچەیە.‏

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. دژی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵات مانیانگرت

بابەتی دواتر

پوتین: مووشەكەكانی ئەمریكا لەبەردەم ماڵەكەماندان و وەڵاممان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گاز و بەنزین دابەزین

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەریەکە لە بەنزین و گاز دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن. بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی…
Total
0
Share