برای پەرلەمانتارێك دەچێتەسەر ماڵی چالاكوانێك و لێیدەدات

برای پەرلەمانتارێك كە ئەفسەرە، هێرشیكردووەتەسەر ماڵی چالاكوانێك لە گوڵاڵە و لێیداوە و سووكایەتیی پێكردووە.

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، ڕافع موزهر برای ئەحمەد موزهر جبوری پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی تەقەدوم كە یەكێكە لە دوو هاوپەیمانێتییە سەرەكییەكەی سوننەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، هێرشیكردووەتەسەر ماڵی ئەحمەد غەزەنفەر چالاكوانی پارێزگای دیالە لە ناحیەی گوڵاڵە و لێیداوە.

برای پەرلەمانتارەكە ئەفسەرە لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و چالاكوانەكە ڕایگەیاندووە، “سێ كارمەندی حەشدی عەشائیری لەگەڵ خۆیدا هێنابوو و بە لێدان و جنێوپێدان پەلاماریاندام”.

بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە چالاكوانانی تووڕەكردووە و هەڵمەتێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ داكۆكیكردن لە ئەحمەد غەزەنفەر دەستپێكردووە. داوا لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەكەن لێپێچینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكەدا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕەنگە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت و لەشەویشدا بێت هەر بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لە شەویشدا بێت بەنزینەكە دابەشدەكرێت.…
Total
0
Share