هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا دواخرا.

بەپێی بەرنامەی كار دانیشتنەكەی ئەمڕۆ لە حەوت بڕگە پێکدێت کە گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەن بوو، بڕگەکانی دیکەش پێکدێن لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی نەخۆشانی ئایدز و بەکرێگرتنی زەوی کشتوکاڵی و خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژەیاسا.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕگەی یەکەم تایبەتبوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دواخرا بۆ دوای یەکلابوونەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سکاڵایانەی لەسەر ئەو پرسە تۆماركراون.

وتیشی، “دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت”.

لە 14ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران گەڕێكی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجامدا، بەڵام هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بەهۆیەوە یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە دواخرا.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.

ئەوەش لە کاتێکدابوو پێشتر لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی محەمەد حەلبوسی لە دادگای باڵا تۆمارکردبوو بەوەی کە خۆی و خێزانەکەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمووان لە خەمی چارەسەردا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن

بابەتی دواتر

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share