عومرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانیلەدەستدا

عومرەکارێکی تەمەن 60 ساڵانی کورد، دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەککە گیانیلەدەستدا.

عومرەکارەکە ناوی شەفیقە ئیبراهیم حسێن_ە و دانیشتووی پارێزگای دهۆکە، دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕەکەیدا بەمەبەستی بەجێهێنانی عومرە سەردانی وڵاتی سعودییە دەکەن و ئەرکە ئاینییەکانیان تەواو دەکەن دوو رۆژ لەمەوبەر نەخۆش دەکەوێت و لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵی شاری مەککە دەمێنێتەوە.

ئەو عومرەکارە شەوی رابردوو هەر لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا و بڕیارە لە گۆڕستانی شاری مەککە بەخاکبسپێردرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە یەکەم عومرەکاری کوردە لە وڵاتی سعودیە گیانیلەدەستدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلار لەتیف: هەر لێپرسراو و كادرێكی یەكێتی توندوتیژی بەرامبەر ژن بكات، سڕ دەكرێت

تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەمواركردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تەواو بووە،…
Total
0
Share