بۆچی پاپا تەسبیحەکەی پێشکەشی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کرد؟

لەگەڵ سەردانەکەیدا بۆ عێراق پاپا فرانسیس لەگەڵ چەندین سیاسی و کەسایەتی ئاینی و سەربازیدا کۆبوویەوە و لە کاتی بینینی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کە لەسەر ئاینی مەسیحییە تەسبیحەکەی پێشکەشکرد.

بەخشینی تەسبیحەکە بەو سەرکردە سەربازییە لەلایەن پاپاوە مانای ڕێزگرتنی پاپایە لەو هێزە چەکدارەی کە بەرگری لە کەسانی مەسیحی کردووە لە شەڕی دژبە داعشدا.

پاپا فرانسیس لە ڕۆژی هەینیی 5 ی ئازارەوە گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و چەندین بەرپرسی سیاسی و سەربازی عێراقدا کۆبووەتەوە.

ئەمڕۆ 6 ی ئازار پاپا سەردانی عەلی سیستانی ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی کرد لە نەجەف و دواتر گەڕایەوە شاری بەغداد.

بڕیارە پاپا سبەی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ کەمایەتییە ئاینییەکانی هەرێم کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە شیعەكان هەوڵێكی پەرلەمانی بەرامبەر زیادكردنی هێزەكانی ناتۆ دەستپێدەكەن

ژمارەیەك فراكسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵێكیان دەستپێكردووە بۆ ناچاركردنی حكومەت دەربارەی ئاشكراكردنی ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا و، وردەكاری بڕیارەكەی ئەمدواییەی…
Total
0
Share