دوای تەلەفۆنەكەی سەدر لایەنەكانی تری شیعە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدەن

كۆبوونەوەیەكی سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی – ئەرشیڤ

لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ماڵی هادی عامری، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆدەبنەوە.

شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساوە كردووە و گفتوگۆیان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە كردووە.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای شیعەكانەوە ئاشكرایانكردووە، دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان سەدر و مالكی، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لایەنەكانی پێكهێنەری چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە ماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح ئەنجامبدەن و دوایین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت تاوتوێبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان ڕەشنووسی رێککەوتنی نێودەوڵەتی ئامادەدەکات

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان ڕەشنووسی رێککەوتنی نێودەوڵەتی ئامادەدەکەین. عەباس…
Total
0
Share