پرۆسەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستیپێكردەوە

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، نزیکەی دوو کاتژمێر دەبێت، پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە.

سەرچاوەیەک قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد و رایگەیاند، دۆخی کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە و هەموو شتێک کۆنترۆڵە و نزیکەی دوو کاتژمێر دەبێت وەبەرهێنان لەو کێڵگەیە دەستی پێکردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای دانا غاز بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردوو، وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا.

هاوکات، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

رێگری تورکیا لە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ کۆتایی هات

بابەتی دواتر

کەشناسی: لەدوای نیوەشەو بەفر و باران لە چەند ناوچەیەک دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
زیاتر ببینە

مەرزی كێلێ بە نێودەوڵەتی دەكرێت

شاندێكی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین سەردانی ئێران دەكەن و بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ ئامانجی سەردانی شاندەكەیە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئیدارەی…
Total
0
Share