حاكم شێخ لەتیف: ئەمڕۆ دوا بزمار لە تابووتی قەزای هەرێم درا

حاكم لەتیف شێخ مستەفا لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان نووسینێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاند،” ئەمڕۆ دوا بزمار لە تابووتی قەزای هەرێم درا”.

دەشڵێت، “لە ساڵی 2018ەوە قەزا نەماوە ئەوەی ئەمڕۆ تەنها راگەیاندنی بوو، بۆیە ئیتر لەئەمڕۆوە حوكمی قەزا خوێنی هەیە، ئەوە باسی مەسەلەی نیسابی قانونی و بایكۆت هەر ناكەم”.

ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی كوردستان لە ھەشت ئەندام پێكدێت و بە ئامادەبوونی سێ لەسەر چواری ئەندامەكانی دەتوانێت كۆببێتەوە كە دەكاتە شەش ئەندام، بەڵام ئەمڕۆ دوای دوو جار بانگەواز تەنها پێنج ئەندامی ئەنجومەنەكە ئامادەبوون بۆ كۆبوونەوە.

بابەتی پێشتر

"ئەوەی ئێمە داوامانكردووە دابینكردنی مووچە و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتەكەیە"

بابەتی دواتر

ئەردۆغان پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوای پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share