زیاد جەبار: یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ئامادەبكرێت كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەبن

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكانمان بەوحكومەت  ئاراستەیەیە فشار لە بكەین تا پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان و ساڵی 2023 یاسای بودجەمان هەبێت و جەختیشدەكاتەوە، هەبوونی یاسای بودجە كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەكات.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی نۆ ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە ئێمە وەكو پەرلەمانتاران فشاردەكەین لە حكومەت كە پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت بە جۆرێك كە ساڵی داهاتوو هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی هەبێت و كێشە داراییەكان چارەسەربن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نەبوونی یاسای بودجە ناشەفافی لە شێوازی دابەشكردنی داهاتەكان دروستكردووە و ئەگەر هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی هەبێت سەرجەم كێشە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بە مووچەشەوە چارەسەر دەبن بۆیە ئێمە فشار دەكەین كە هەر چۆنێَك بێت ساڵی 2023 هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی هەبێت.

بابەتی پێشتر

لە سیستمی پریپەیددا نرخی كارەبا چەند دەبێت؟

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: پارتی چۆن ڕووی دێت باسی خیانەت بكات؟<br>پێشتر ڕیفراندۆمی دەكرد و ئێستاش لە بەغداد شەڕی پۆست دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share