میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایانکرد شەوی ڕابردوو 3ی کانوونی دووەم، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئاسایشی قامشلۆ و سوپای سوریا دروستبووە بەهۆی دەستگیرکردنی ئەندامێکی ئاسایشەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکان گرژییەکە کاتێک ڕویداوە کە هێزەکانی سەربە حکومەتی سوریا ئەندامێکی ئاسایشی ڕۆژئاوایان دەستگیرکردووە و ئاسایشی ئەندامێکی سوپای سوریایان دەستگیرکردووە.
ئەو ئەندامەی ئاسایش کە دەستگیرکراوە شۆفێری ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ئاسایشی قامشلۆبووە لەگەڵ هێزەکانی ڕوسیا.
دوو ساڵ پێش ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێککەوتنێکی سەربازیان لەگەڵ سوپای سوریا و ڕوسیا واژووکرد بۆ گەڕانەوەی بەشێک هێزی سوپای سوریا و ڕوسیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وەک هەوڵێک بۆ ڕێگری لە هێرشی سوپای تورکیا و بەشێک لەو هێزانە گەڕانەوە شاری قامشلۆ.
لەگەڵ ئەوەش بە درێژای شۆرشی سوریا لە ساڵی 2011 وە سوپای سوریا لە هەندێک شوێنی ڕۆژئاوای کوردستان مانەوە، لەوانە فڕۆکەخانەی نێودوڵەتی قامشلۆ و گەڕەکی هالکۆ تا سنوری تورکیا.
ناوچەی سور ئەو شوێنانەن کە بە دەست حکومەتی سوریاوەیە لە شاری قامشلۆ