سەرکردەیەکی پەکەکە: ویستمان مەسعود بارزانی بکەین بە سەرۆکی نەتەوەیی خۆی کشایەوە

ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە ئاشکرایکرد، 21ساڵ پێش ئێستا ویستویانە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن بە سەرۆکی نەتەوەیی، بەڵام خۆی نەیویستووە و کشاوەتەوە.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە بە میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ” دوای ساڵی 2000 لەگەڵ پارتی پەیوەندییەکان باش بوون و پێشکەوتن دروست بوو، خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی پێکدەهات، ڕێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ئێمە پێشنیاری کرد کە مەسعود بارزانی و لەیلا زانا پێکەوە ببنە هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی، پەکەکە ویستی مەسعود بارزانی بکات بە سەرۆکی نەتەوەیی، بەڵام خۆتان پاشەکشەتان کرد”.

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان 40 ساڵ لەمەوبەر ڕێککەوتنێکمان کرد، واژۆی ڕێبەر ئۆجالان و مەسعود بارزانیی لەسەرە، 1996 ـیش ڕێککەوتنێکمان واژۆکرد، کەچی ئێستا وەک ئەوەی هیچ پەیوەندییەکمان نەبووبێت نیشاندەدرێت، لە کاتێکدا لە ساڵی 1980 ـدا سوودیان لە پەیوەندییەکان بینی، بەڵام لە 90ـەکاندا شەڕ ڕوویدا و سەرکەوتوو نەبوون”.

دووران کاڵکان ئاماژەی بەوەکردووە، کە پارتی لە سایەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە لە ئەنجامەکانی تێکچوونی خۆی لە 1975 ڕزگاری بوو، چونکە لە ئەنجامی ئەو پەیوەندییانەدا دووبارە بوو بە بزوتنەوەیەک کە تێبکۆشێت، ئەم پەیوەندییانە قازانجێکی زۆری بۆ پارتی هەبوو، دەبێت ئەمە بزانرێت و ببینرێت”.

بابەتی پێشتر

دهۆک.. چالاکوانێک بە ساڵێک زیندانی سزادرا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێك بەنارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر بووەوە و دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ پێشخراوه‌كه‌ى نه‌كرد

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی پێشبخات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانه‌وه‌ گفتوگۆبكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ…
Total
0
Share