لەتیف نێروەیی: هەواڵی رۆژنامەکەی پارتی هەواڵگری و چەواشەکارییە

بەرپرسێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هەواڵی رۆژنامەکەی پارتی هەواڵگری و چەواشەکارییە و بە تورکیا دەڵێت بڕۆن هاوڵاتییانی سلێمانی شەهید بکەن.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێکدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەو هەواڵەی رۆژنامەیەکی پارتی کە باس لە مەشقپێکردنی هێزی چەکدار لە سلێمانی دەکات، ئەوەندەی پەیامێکی هەواڵگری و چەواشەکارییە، ئەوەندە هەواڵێکی میدیایی نییە، خەڵکی سلێمانی دەزانن کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە.

دەشڵێت، ئەو هەواڵە بە تورکیا دەڵێت بڕۆن هاوڵاتییانی سلێمانی شەهید بکەن، ئاسایش و ئارامیی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تێکبدەن.

 

 

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: شانەدەر زێد ئامۆزای دێرینمانە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێکی 368 کەسی بۆ بانکی TBI ناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین لەبارەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە: شتى گه‌وره‌تر ده‌بینین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی چاكسازییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە دەڵێت، “داموده‌زگاكانى حكومه‌ت گورجوگۆڵ بوونه‌ته‌وه و…
Total
0
Share