بانکی ناوەندیی عێراق تەنها  10 ملیۆن دۆلار کاشی خستەبازاڕەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و تەنها 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بە دیاریکراوی بڕی 220 ملیۆن و 21 هەزار و 732 دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕە، 209 ملیۆن و 481 هەزار و 732 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و 10 ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، نرخی دۆلار بەرزبوو، 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 700 دینار بوو، بەڵام لەدوای نیوەڕۆوە نرخەکەی دابەزی بۆ کەمتر لە 151 هەزار و 400 دینار.

 

بابەتی پێشتر

سەمیر هەورامی: لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق 618 ملیارەکە دەگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share