عێراق دابەشكردنی سەبەتەی دووەمی خۆراكی دەستپێكرد

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دابەشكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستپێكرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئه‌مڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی بازرگانی له ‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانیه‌وه‌، ده‌ستیكردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك له‌ به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه‌.

سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی وەزارەتەكە پێكدێت له‌ شه‌كر، نۆك، فاسۆلیا ، دۆشاوی ته‌ماته‌ و برنجی به‌سمه‌تی.

بڕیاریشە له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌كه‌ بگه‌یه‌ندرێته‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكە.

هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندووە “هه‌موو بابه‌ته‌كانی ناو سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌ باشترین كوالێتی و له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ هاورده‌كراون”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژن و پیاوێک لە قەزای خەبات بریندار بوون

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم کۆتایی بە دەستوخەتی "تێکەڵی" دکتۆرەکان دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
6
Share