وەزارەتی نەوت: لە مانگی ئایاردا داهاتی نەوت %5 کەمیکردووە

داهاتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، لە مانگی ئایاردا بە رێژەی %5 کەمیکردووە، گەیشتووەتە 7.306 ملیار دۆلار.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوت، کۆی داهاتی دارایی لە هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئایار بە رێژەی 5.1% کەمیکردووە، بەشێوەی مانگانە و گەیشتووەتە 7.306 ملیار دۆلار، بەراورد بە مانگی نیسان کە 7.699 ملیار دۆلار بووە.

کۆی گشتیی داهاتی نەوتی هەناردەکراوی بەسرە بەڕێژەی 5.3% کەمیکردووە لە مانگێکدا و گەیشتووەتە 7.291 ملیار دۆلار، بەبەراورد لەگەڵ مانگی نیساندا کە داهاتەکەی گەیشتووەتە 7.699 ملیار دۆلار.

سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئایار، بەڕێژەی 3.74% لەسەر بنەمای مانگانە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 102 ملیۆن و 463 هەزار بەرمیل، ئەمەش بەراورد بە مانگی نیسانی رابردوو کە هەناردەکردنی 98 ملیۆن و 634 هەزار بەرمیل بووە.

دابەزینی داهاتی نەوت بۆ مانگی ئایار، سەرەڕای زیادبوونی هەناردەکردن، دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، کە بۆ هەر بەرمیلێک 71 دۆلار و 30 سەنت بووە، بە بەراورد بە مانگی نیسان کە نرخی بەرمیلێک گەیشتە 79 دۆلار و 04 سەنت، هەروەها هەناردەنەکردنی نەوتی کەرکوک لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپێردرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاسپێردرا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد،…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share