سەمیر هەورامی: لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق 618 ملیارەکە دەگاتە هەرێم

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران رایگەیاند، لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق، 618 ملیار دینارەکەی بەشی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، وتیشی، “بڕیار نەدراوە مووچەی مانگی چەند بێت.”

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەی چاودێریی دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و وردبینییان لە ناوەکانی لیستی موچەی هەرێم کردووە و هیچ کێشەیەک نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 618 ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، جارێ دیار نییە بۆ مووچەی مانگی چەند دەبێت بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەیەوە نەداوە و پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران باسی بکرێت، یاخود بڕیارێکی تایبەتی بۆ دەربکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو 618 ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مانگی یەک دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس
“فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم”

بە چەند رۆژێكی كەم پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، میدیایەكی جیهانی بڕیارێكی دادگای پاریس تایبەت بە هەناردە…
Total
0
Share