سبەینێ لە ناحیەی رزگاری رێگای نزیک گوندی سەیدە دادەخرێت.
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە، لەناحیەی رزگاری رێگای نزیک (گوندی سەیدە بەئاراستەی بازگەی رزگاری) لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی دادەخرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، داخستنی رێگاکە بە مەبەستی هێڵکاری شەقامەکەیە و بەوهۆیەوە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل کەوتووەتە یەک ئاراستەی رزگاری بۆ کفری، تکایە شۆفێران ئاگاداربن تاوەکو لە رووداوی نەخوازراو بەدووربن.