لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە دزی لە کۆگایەکی دەرمان کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە كۆگای دەرمانەكەی دزی لێكراوە، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (س، م، ح) لە دایكبووی ساڵی 1998 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانی ناوە بەوەدا كە چوار جار و لە چوار كاتی جیاوازدا دزی لەو كۆگای دەرمانە كردووە.