دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، بەڵێندراوە بەمنزیكانە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان بكرێت.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تائێستا دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێنەکردوە و ئەگەر زیاتر دوابکەوێت بڕینەوەی دار لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەیەکی زۆر دەستپێدەکات.

وتیشی، “ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت کرد، داوامانکرد پەلەبکرێت لە دابەشکردنی نەوتی سپی”.

ئەو پەرلەمانتارە لە زاری وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە رایگەیاند، بڕی 320 هەزار بەرمیل ئێستا ئامادەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و چاوەڕێی جێبەجێبوونی ئەو بەڵێنەش دەکەن كە سەرۆک وەزیرانی عێراق داویەتی.

ئەوەشی خستەڕوو، داوامانكرد چاوەڕێی عێراق نەكرێت و دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات. بە وتەی وەزیر بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات، پاشان لە مانگی تشرینی دووەم لە سەنتەری پارێزگاكان دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

چ كاتێك قاوە زیانبەخشە؟

بابەتی دواتر

%50ی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عێراق بەهۆی دۆخی ئابورییەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share