300 ملیۆن مەتر سێجا لەماوەی سێ رۆژدا ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیادیان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، رێژەی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان 300 ملیۆن مەتر سێجا زیادیان کردووە و زۆرینەی بەنداوە بچووکەکانی هەرێمی کوردستان سەرڕێژیان کردووە.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، زۆرینەی بەنداوەکانی هەرێم کە کەمتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرن سەرڕێژیان کردووە و بڕی بارانبارین ئەمساڵ باشترە لە ساڵی رابردوو، بە جۆرێک ئاستی ئاوی زۆرینەی بەنداوەکانی عێراق بە رێژەیەکی باش زیادیان کردووە و دۆخیان لە ساڵی رابردوو باشترە.

لەلایەکی دیکەشەوە کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، لەماوەی ئەم سێ رۆژەی رابردوودا، مەترێک و 40 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیادیکردووە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە کە لەماوەی کەمتر لە 14 کاتژمێردا لە زۆرینەی ناوچەکان نزیکەی 50 ملیمەتر باران باری و لە هەندێک ناوچە لەو بڕەش زیاتر باران باری و لافاو لە چەند ناوچەیەکیش دروستبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەیان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو کورسییەی لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا وەرگیراونەتەوە، ئیستحقاقی یەکێتین و گەڕاونەتەوە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەفتانە بڕی چوار ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار – سلێمانی تەرخاندەکرێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکەی ئەنجامدا، لەبارەی تاوتوێکردنی کێشەی دواکەوتنی تەواوكردنی ڕێگای كەلار – سلێمانی. لە…
زیاتر ببینە

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی…
Total
0
Share