پاش دوو رۆژ پچڕان ناسا پەیوەندی بە هەلیكۆپتەری مەریخ گرێدایەوە

بۆ ماوەی دوو رۆژ، زانایانی ناسا لەسەر زەوی باوەڕیان وابوو هەلیكۆپتەری ئینجینوێتی سەر مەریخ-یان بۆ هەتایە لەدەستداوە، بەڵام دوێنێ جارێكی دیكە پەیوەندییان لەگەڵیدا گرێدرایەوە.

هەلیكۆپتەرە رۆبۆتییەكە كە درێژییەكەی 1.6 پێ (نزیكەی 49 سم)ە، لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەچێت، پەیوەندی لەگەڵ كەشتیی ئاسمانیی جوڵاوی بیرسیڤیرانس پچڕا.

ناسا لەڕێی تۆڕی (ئێكس)ەوە ئاشكرایكرد، زانایان بەدوای زانیاریی نوێدا دەگەڕێن بۆ زانینی هۆكاری پچڕانە لەناكاوەكە لەكاتی گەشتی 72هەمینی هەلیكۆپتەرەكە.

پێشتر دەسەڵاتدارانی ناسا روونیانكردەوە، هەلیكۆپتەری ئینجینوێتیی مەریخ (Ingenuity Mars) پێشتر توانیویەتی بگاتە بەرزیی دیاریكراو كە 42 پێ (12 مەتر)ە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی لەگەڵ كەشتییە ئاسمانییەكەدا پچڕاوە لەكاتی نیشتنەوەدا.

هەلیكۆپتەرەكە پێشتر توانی 71 گەشتی سەركەوتوو ئەنجامبدات كە بە دەستكەوتێكی گەورە دادەنرێت، لەكاتێكدا پلانەكە لە بنەڕەتدا وابوو، كاتێك كەشتییە ئاسمانییەكە رەوانەی هەسارە سوورەكە كرا بەر لە نزیكەی دوو ساڵ لە شوباتی 2021، كە تەنها پێنج گەشتی ئەزموونی ئەنجامبدات بەمەبەستی زانین و هەڵسەنگاندنی توانا تەكنیكییەكەی.

بابەتی پێشتر
قاسم ئەعرەجی

عێراق لەبارەی هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

کۆمپانیای ئیبەی 9٪ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share