ناسا لە “سێکسکردن لە بۆشایی ئاسماندا” دەكۆڵێتەوە

ناسا بیر لە لێکۆڵینەوەی ئەگەر و توانای سێکسکردن لە بۆشایی ئاسماندا دەکاتەوە و ئەم پرسە بە “گرنگ” دەزانێت.

لە وەڵامی توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن پێنج توێژەری کەنەدییەوە ئەنجامدراوە، “ناسا” بیر لە لێکۆڵینەوەی ئەگەر و توانای سێکسکردن لە بۆشایی ئاسماندا دەکاتەوە، چونکە ئەم پرسە بە “گرنگ” دەزانێت بۆ ئەوانەی دەیاننێرێتە بۆشایی ئاسمان، یان دەیاننێرێتە هەسارەکانی تر و سەرمانگ، کە گەشتەکانیان چەندین مانگ و هەندێک جار چەندین ساڵیش دەخایەنن.

توێژەرە کەنەدییەکانی زانکۆی کۆنکۆرد لە مۆنتریاڵ، بە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانییان ڕاگەیاند، تێگەیشتن لە پڕۆسەی سێکسکردن و چۆنێتیی ئەنجامدانی تەندروستانەی لە ژینگەیەکدا کە هێزی کێشکردنی نزمە، پرسێکی گرنگە بۆ سەرکەوتوویی پڕۆژەکانی بۆشایی ئاسمان و دەرەوەی بەرگەهەوا.

ناسا بەردەوام خۆی بەدوورگرتووە لە پرسی سێکسکردنی نێوان کارمەندەکانی لە بۆشایی ئاسماندا و پێشتر جەختیکردووەتەوە کە “سێکسکردن لەنێوان مرۆڤەکاندا، لە بۆشایی ئاسمان ڕووینەداوە”.

سەرباری ئەمە، بەم دواییانە “ناسا” ڕایگەیاندووە کە ئیدی کاتی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغەدەکات

لە ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی تەمەن خوار 17 ساڵان قەدەغەدەکرێت. ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی فلۆریدا پرۆژە یاسایەکی…
Total
0
Share