یوتیوب بە زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلار قەرەبووی دۆناڵد ترەمپ دەکاتەوە

کۆمپانیای یوتیوب سەر بە کۆمپانیای گوگڵ رەزامەندی بە پێدانی 24.5 ملیۆن دۆلار بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی لەبەرامبەر داخستنی هەژمارەکەی لە ساڵی 2021 دا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە ساڵی 2021 و لە سەروبەندی رووداوەکانی کاپیتۆڵ، کۆمپانیای یوتیوب هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپی داخست، بەو هۆیەوە ناوبراو داوایەکی یاسایی لە دژ بەرزکردنەوە.

ئاشکراشیانکرد، دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بڕیاریدا بڕی 24.5 دۆلار بداتە ترەمپ لەبەرامبەر داخستنی دۆسیەکەی.

بڕیارە لەو بڕە پارەیە 22 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستکردنی هۆڵێکی بۆنەکان لە کۆشکی سپی خەرجبکرێت، ئەو بڕەی دەمێنێتەوە بەسەر داواکارەکانی دیکەدا دابەشبکرێت لەناویاندا یەکێتیی پارێزەرانی ئەمریکا.

پێشتریش بە هەمان هۆکار کۆمپانیای مێتا 25 ملیۆن دۆلار و کۆمپانیای ئێکس 10 ملیۆن دۆلاریان دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەككین داوا لە واشنتن دەكات هەڵەی هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە

چین داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات هەڵەكانی پەیوەندیدار بە ‏هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە، ئەمەش پاش بڕیاركەی ڕێكخراوی بازرگانیی…
Total
0
Share