چین دەستدەکات بە گەڕان بە دوای ئەو هەسارانەی بۆ ژیان شیاون

وێستگەی فەزای نێودەوڵەتی لە فەزای کراوەدا فۆتۆ: NASA Astronaut Christina Hammock Koch
وابڕیارە چین لە ساڵی ٢٠٣٠ دەستبکات بە جێبەجێکردنی بەرنامەی Miin کە ئامانج لێی توێژینەوەیە لە بۆشایی ئاسمان لە دەرەوەی سیستمی کۆمەڵەی خۆر و دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی شیاون بۆ ژیانی مرۆڤایەتی.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای چین بۆ زانست و تەکنەلۆجیای گەردوونی CASC، یوان ژی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند کە پرۆژەی Miin دەبێتە دەستکەوتی داهاتووی چین لە بواری توێژینەوەی فەزایی و گەردوونیدا.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە بڕیار دراوە چەندان فڕۆکەی بارگیر بە تەلەسکۆپ و ئامێری تیشکی ژێرسوور (ئینفرارێد) و چەندان ئامێری دیکە بۆ چاودێریکردنی بۆشایی دەرەوەی ئاسمان ڕەوانە بکرێن، ئاماژەی بەوەش کرد کە زاناکان لە توێژینەوەکانیاندا تیشک دەخەنە سەر ئەو هەسارانەی کە ئاو و پلەی گەرمی و ساردیی گونجاویان هەیە، ئەمە وێڕای دڵنیابوونەوە لەوەی کە مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەک و مێرووەکان بتوانن لەو هەسارانەدا زیندوو بمێننەوە و بژین.

سەرۆکی کۆمپانیای CASC ئەوەشی بەبیر هێنایەوە کە ساڵی داهاتوو چین دەستەیەک دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان تاوەکو توێژینەوە لەسەر هەسارەی مەریخ بکەن و لە ١٠ ساڵی داهاتوو دەیەوێت ببێت بە پێشکەوتووترین هێزی فەزایی.

کۆمپانیای CASC پلانیشی داناوە لە ساڵی ٢٠٤٥ یەکەمین بنکەی خۆی لەسەر ڕووی مانگ تەواو بکات و دایبمەزرێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا پەیوەندیی لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانیی دەپچرێت کە ڕەوانەی سەر مانگی کردووە

ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد، پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانی پچڕاوە کە ڕەوانەی سەر مانگیان کردووە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی هاوسەنگیی خولگەی مانگ،…
Total
0
Share