لیوای 21ی پاسەوانی سنوور روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە رووداوەكانی بیارە بڵاودەكاتەوە

لیوای 21ی پاسەوانی سنوور رایدەگەیەنێت، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی دەستگیركردن و ئەشكەنجەدان و سەرتاشینی چەند كۆڵبەرێك لە سنووری بیارە پێكهێنراوە و ئەوانەی كەمتەرخەمبوون سزادەدرێن.

لیوای 21ی پاسەوانی سنوور لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە، پاسەوانی سنوور ھێزێكە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵە و پابەندە بە یاسا و رێنماییەكان و ئەركیان رێگریكردنە لە هاتوچۆی نایاسایی و ھێنان و بردنی قاچاغ بە شێوەیەكی نایاسایی و پاراستنی سنوورەكان.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا ھاتووە، دیاردەی هێنان و بردنی كاڵا و شتومەك بەشێوەی نایاسایی لە سنوورەكاندا هەیە و چەندین جاریش داوا لە وڵاتانی دراوسێ كراوە، رێگری بكات لە ھاتنی هاوڵاتیان بە شێوەی نایاسایی، بەڵام بەھیچ جۆرێك چارەسەری ئەو رەوشە نەكراوە.

هەر لە راگەیەیەندراوەكەدا هاتووە، نیگەرانن لەو رووداوانەی لە چەند رۆژی رابردوو لە سنووری تەوێڵە، روویانداوە لیژنەی لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە و سزادانی ئەو كەسانەی كەمتەرخەمبوون. ئەوەش لە كاتێكدایە لە 21 ی ئەم مانگە چەند كۆڵبەرێك لەلایەن ھێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراقەوە لە سنووری بیارە دەستبەسەركران و دوای ئەشكەنجە و لێدان و تاشینی قژیان، لە سەرسنوور ئازادكران.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لیستی مووچە لە گەنجینەكان دەكات

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share