رۆژی شەممەی داهاتوو، وەک وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا.
بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە رۆژی چوارشەممە 24ی کانونی دووەمی 2024 کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات.
باس لەوەش دەکات، کۆبوونەوە ئاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی شەممە 27ی مانگ دەستپێدەکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق رۆژی 14ی ئەم مانگە بڕیاریدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانەکە دوابخات.