حەلبووسی: كۆبوونەوەكانی پەرلەمان تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێردران

ئاشكرابوونی نووسراوەكانی حەلبووسی و زاملی پارتی نیگەرانكردووە

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكەی تا كاتێكی نادیار هەڵپەسارد و داوای گفتوگۆ دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخی عێراق و دەرئەنجامەكانی لێكترازان بە كارەساتبار ناودەبات و داوادەكات پەناببرێتەبەر زمانی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و سیاسی و پیشەییەوە، وەك پابەندبوون بە سوێندی دەستووری و بە پشتبەستن بە ماددەی 62ی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و ماددەی 34/هەشتەمی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارمان دا دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێرین”.

محەمەد حەلبووسی داوای لە مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كرد ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوەكان و خۆپیشاندەران و داوای لە خۆپیشاندەران كرد ئاشتەوایی خۆپیشاندان و موڵكی دەوڵەت بپارێزن.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا، حەلبووسی داوای لە سەركردەی لایەنەكان كرد دیدارێكی نیشتمانیی بەپەلە ئەنجامبدەن و گفتوگۆی نیشتمانییانە بكەن و بەرژەوەندیی نیشتمان پێش بەرژەوەندیی حزب و دەستە و گرووپ بخەن.

بابەتی پێشتر

هەدەپە گردبوونەوەیەكی یەك ملیۆنی لە دژی سیاسەتەكانی ئاكەپە و مەهەپە ئەنجام دەدات

بابەتی دواتر

ژمارەیەك پەنابەری كورد بە ناچاری دەگەڕێنەوە و پارەیان پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share