کەنەدا.. لەمساڵدا پێدانی ڤیزەی خوێندن بە رێژەی 35٪ کەمدەکرێتەوە

لە هەوڵێکیدا بۆ کەمکردنەوەی فشارە ئابوورییەکانی سەر خانووبەرە و چاودێریی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە حکومەتی کەنەدا ڤیزەی نێودەوڵەتیی خوێندکارانی بۆ دوو ساڵ دیاریکرد.

لەوبارەیەوە مارک میلەر، وەزیری کۆچبەران لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “لە ساڵی 2024دا ڤیزەی نوێی خوێندکاران بە رێژەی 35٪ کەمدەکرێتەوە، چونکە ئەو پرۆگرامە نێودەوڵەتییانەی تایبەتە بە خوێندکاران ساختەکاری تێدا دەکرێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی فشار لەسەر کەرتی نیشتەجێبوون و چاودێریی تەندروستی”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ساڵی 2023 نزیکەی 560 هەزار ڤیزەی نێودەوڵەتیی بە خوێندکاران دراو، بەڵام لەمساڵدا بڕیارە نزیکەی 364 هەزار ڤیزە بەو خوێندکارانە بدرێت”.

حکومەتی کەنەدا پێشتر ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن خوێندکاری بیانی لە وڵاتەکەدا هەن و ئەگەر دەستێوەردانی حکومەت نەبوایە ئەم ژمارەیە بەردەوام لە زیادبووندا دەبوو، بەو پێیەی کۆی ژمارەی خوێندکارە بیانییەکان زیاترە لە سێ ئەوەندەی 10 ساڵی رابردوو.

ژمارەی دانیشتووانی کەنەدا لە ساڵی رابردوودا نزیکەی ملیۆنێک کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە 40 ملیۆن کەس و زۆرێک لە کەنەدیەکان کێشەیان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و یەکەی نیشتەجێبوون و چاودێریی تەندروستی هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی دیاریکرد

بابەتی دواتر

سعودیە دەیەوێت سەرنجی گەشتیاران بۆخۆی رابکێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share