بومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی شینگیانگی رۆژئاوای چینی هەژاند کە بە بەهێزترین بومەلەرزە هەژماردەکرێت کە لە 50 ساڵی رابردوودا لە وڵاتەکەدا روویدابێت.

ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی شینگیانگی رۆژئاوای چینی هەژاندووە.

ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە بە گوڕی 7.1 بووە و دواتریش چەندین پاشبومەلەرزە روویانداوە کە گوڕەکانیان گەیشتووەتە 4.5 پلە بە پێوەری رێختەر.

بەهێزی بومەلەرزەکەی چین بەشێوەیەک بووە لە وڵاتانی دراوسێیوە هەستیپێکراوە، بە تایبەت لە قیرغستان و کازاغستان بەشێک لە هاوڵاتیانیان ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە.

لە ساڵی 1978 ەوە ئەمە یەکەمجارە بومەلەرزەیەکی بەهێزی بەو شێوەیە چین بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی فەرەنسا: سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا پێیوایە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مەترسییەکانی سەر ئابوریی جیهانی زیاددەکات. فرانسوا ڤیلێرۆی،…
Total
0
Share