لە قەزای پشدەر، بەتۆمەتی دزینی کەلوپەلی بیناسازی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی ژمارەیەک کەلوپەلی بیناسازی لە جۆری (ئەلیکۆبۆن)ی لێ دزراوە، دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستکرا بەلێکۆڵینەوه.
باس لەوەش دەکات، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بە سود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانرا ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرابکرێت و دواتر دەستگیرکرا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنی دانی ناوە بە تاوانەکەیداو لە ماڵەکەشیدا دەستگیرا بەسەر کەلوپەله دزراوەکاندا، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیرا.